نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە سەرو ٤٢ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٢ دۆلارو ٩٣ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤١ دۆلارو ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنی ژیان  و بەگەڕخستنەوەی کارگەکان و کردنەوەی هاتوچۆی نێوان وڵاتان هەیە کە بەهۆی کۆرۆناوە ڕاگیرابوو.
 


AM:08:48:21/10/2020