جیهان.. ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا ٤١ ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت
تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٤١ ملیۆن و ٥٠ هەزار حاڵەت، ژمارەی مردوانی كۆرۆناش گەیشتە زیاتر لە ملیۆنێك كەس.
بەپێی ئهو زانياريیانهى له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوهتهوه كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ دهبهستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤١ ملیۆن و ٥٠ هەزار و ٣٦٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ملیۆنێک و ١٢٩ هەزارو ٧٤١ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، لەو ژمارەیەش ٣٠ ملیۆن و ٦٣٢ هەزار و ٧٧٢ کەس چاکبوونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا هەشت ملیۆن و ٥٢٠ هەزارو ٣٠٧ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، ٢٢٦ هەزار و ١٤٩ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
AM:10:19:21/10/2020