ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لەسەر چەند پرسێک لە کۆبوونەوەدایە لەوانە پرسى کڕینەوەى گەنمى جوتیاران و لێخۆشبونى گومرگى بۆ هەندێک لە ئامێر و مادە سەرەتاییەكانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان تاووتوێ دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٤٢ی دەستپێکرد.
ڕوونیشیكردوەتەوە، بابەتەکانی کۆبوونەوە بریتی دەبن لە، پرۆژەی خزمەت، گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠، هەروەها بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێک لە ئامێر و مادە سەرەتاییەكانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جوتیاران.