لە ئێران توشبوون و مردن بە کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

تەندروستی ئێران گیان لەدەستدانی ٣١٢ تووشبووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند. 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا پێنج هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٣١٢ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

تا ئێستادا ٥٤٥ هەزار و ٢٨٦ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣١ هەزارو ٣٤٦ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٣٨ هەزارو ٧٠٩ كەس چاكبونەتەوە، هاوکات چوار هەزار و ٨٦١ کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە باری تەندروستییان ناجێگیرە، کە ئەمەش لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە بەرزترین ئاستی توشبون و مردنە لەرۆژێکدا لەو وڵاتە تۆمارکرابێت.

PM:06:16:21/10/2020