داعش لەناوچەیەکی کوردستانی ٣ هاوڵاتی کووشت

ئەمشەو ٢١ ی تشرینی یەکەم چەکدارانی داعش بازگەیەکی وەهمی لە نێوان جەلەولا و خانەقێن دادەنێن و لەئەنجامدا ٦ کەس دەستگیر دەکەن و سیانیان دەکوژن.

 
رۆژنامەنووس، دڵشاد ئەنوەر کە خۆی دانیشتووی گەرمیانە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " ئێستا داعش لای پردی حەلوانی نێوان جەلەولا و خانەقین، بازگەیەکی وەهمی داناو تەقەی لە خەڵک کرد، لە ئەنجامی تەقەکان ٢ کەسی بریندار کردو، ٦ کەسی ڕفاند، کە سیانیان ئافرەت بوون و سیانیان پیاو.


ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، چەکدارەکان سێ ئافرەتەکەیان ئازاد کرد و سێ پیاوەکەیان کوشت.


چەکدارانی داعش مانگانە بەشەو لە ناوچەکانی خواروی گەرمیان کە ناوچەی جێناکۆکن و لەژێر دەستی هێزە عێراقییەکاندان، جموجوڵ دەکەن و خەڵکی مەدەنی و هێزە عێراقییەکان و هەندێکجاریش ناوچەکانی ژێر دەسەڵایەتی پێشمەرگە دەکەنە ئامانج.

 


PM:09:58:21/10/2020