مامۆستایانی گەرمیان خۆپیشاندانی بەرفروان ئەنجام دەدەن

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان ڕایدەگەیەنن، ڕۆژی شەمە 24 / 10/ 2020 كاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی خۆپیشاندانی بەرفراوان لە پێش پەروەردەی كەلار ئەنجام دەدەن.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنن " زۆرینەی بەڕێوەبەرەكان و بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان و كەلار لە جیاتی داكۆكیكردن لە مافەكانی مامۆستایان، لەهەوڵی شكاندنی بایكۆتن لەژێر گوشاری حزبی و حكومیدا."

هەروەها هاتووە" ئێمە وەكو مامۆستایان جەخت دەكەینەوە لەسەر بایكۆتی هەموو جۆرێكی پڕۆسەی خوێندن و ناچینە ژێر باری هیچ گوشارێكی حزبی و حكومی تا جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان".

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان ڕاشیدەگەیەنن، ڕۆژی شەمە 24 / 10/ 2020 كاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەین لەپێش پەروەردەی كەلار.

 


PM:11:43:21/10/2020