ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ ی تشرینی یەکەم دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە، هەرچی تمەنی ئێرانییشە بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار و ٣٠٠ دینار. دوێنی بەیانییەکەی بە ١٢٤ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٢ هەزار و ٨٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٣٠٠ دینار. دوێنێ بە ٤ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزار دینار.