یاریزانێك مشت‌ومڕ دروست ده‌كات : ناوم ئوسامه بن لادنه و براكه‌م ناوی سه‌دام حوسێنه
یانه‌ی ینیون كومیرسیۆ كه له ریزی خولی پله دووی كۆماری پیرۆ یاریده‌كات ، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ لاوێك واژوو كرد ناوی( ئوسامه بن لادن خیمینیز لۆپێز " ئه‌مه‌ش شه‌پولێك له كاردانه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمهلایەتیهكان وروژاند .
به پێی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ، ئه‌و لاوه ته‌مه‌ن 18 ساڵه له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ پرۆگرامی رادیوی Que T'hi Jugues له سێر كاتالۆنیا روونیكرده‌وه كه باوكی ئه‌و ناوه‌ی لێناوه .
و ئه‌و یاریزانه ئاشكرایكرد كه برایه‌كی به هه‌مان شێوه ناوێكی زۆر نائاسایی هه‌یه ، ووتی ناوی براكه‌م سه‌دام حسێنه و باوكم ویستی مناڵی سێهه‌می ناو بنێت ( جۆرج بۆش ) به‌ڵام كچ بوو ".
ووتیشی " كه‌سانی تر نین ناوی خۆیان به‌م ناوه بنێن ، به‌دۆخه تێپه‌ربووم و ئاسایی دیاره ، و درێسێكی پۆشی ناوی ئوسامه‌ی له سه‌ر چاپ كراوه ، بیرم له گرینی ناوم كرده‌وه ، به‌ڵام من ئێستا ئارامم " ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه .
ئه‌و یاریزانه به‌رگری له بریاری باوكی كرد به ناو نانی له سه‌ر ناوی بن لادن ووتی " وابزانم باوكم ئه‌وی خۆش‌ویست "
هه‌ره‌ها وتی: " وابزانم كه‌سێك هه‌یه له پیرۆ نای هیتله‌ره ،وای بۆ ناچم كه ده‌بێت یاسایه‌ك هه‌بێت سه‌باره‌ت بە ناو ، سه‌رنجی زۆر ڕاده‌كێشێت وه‌ك دیبینم ".
PM:07:17:22/10/2020