تەندروستی سلێمانی: توشبوون بە کۆرۆنا لەناو منداڵاندا بەرزبۆتەوە



بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەپێی دواین ئاماری نەخۆشخانەی منداڵان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی توشبون بە کۆرۆنا لەناو منداڵاندا بەرزبۆتەوە."

 
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، دکتۆرپشدەرعەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی ئاشکرایدەیکات، "ئێستا توێژینەوەکان ئەوە دەڵێن کە منداڵی خواریەکساڵ لەبەر ئەوەی سیستمی بەرگری لەشییان لاوازە یان کێشەی سیەکانیان هەیە، بۆیە لەبەردەم هەرەشەی کۆرۆنادان".


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان ئەوەشی خستەڕوو " توشبوو لەناو منداڵاندا زۆر زۆرە و بەردەوامیش لە زیادبووندایە، تائێستاش سێ بۆ چوار منداڵ دوای تووشبونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەوانەی مردون نەخۆشی قورسیان هەبوە و ڤایرۆسەکە کاریگەری لەسەرداناون".


وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ رایگەیاند هەرێم کەوتۆتە سەرەتا شەپۆلی دووەمی کۆرۆناوە.

 


PM:09:12:22/10/2020