د. شەفیق قەزاز سیاسەتمەداری ناسراو بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

سیاسەتمەداری ناسراو و نوسەر و وەزیری پێشووی حکومەتی هەرێم، د. شەفیق قەزاز بە کۆرۆنا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

 

شەفیق قەزاز کەسایەتی دیاری سلێمانی و باشووری کوردستان، ماوەیەکە بەقورسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، باری تەندروستی خراپ و لە ژێر چاودیڕی وردی پزیشکدا بوو لە نەخۆشخانەی سلێمانی تایبەت بە کۆرۆنا، کەمێک لە مەوبەر کۆچی دوایی کرد.

 

د. شەفیق قەزاز رۆشنبیر و کەسایەتیەکی دیاری سلێمانییەو ماوەیەکی زۆر لە ریزی خەباتی رزگاری خوازی کوردستاندا تێکۆشاوە، ماوەیەکی درێژیش لە ئەوروپا ژیاوە، بەلآم هەر نزیکبووە لە کاری سیاسیەوە، لە کۆتایی ساڵی نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا وەزیری هاوکارییە مرۆڤایەتییەکانی حکومەتی هەرێم بوو، دوای خانەشینی لە سلێمانی نیشتەجێبووە تا دوا ساتەکانی ژیانی.

 

 

 

 



AM:12:28:23/10/2020