هاوردەكردنی هەنار قەدەغەدەكرێت

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ڕێككارەكانمان بەردەوامی دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان". 

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و  سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە" وەك پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دووەم ساڵە لە ناوەڕاستی مانگی هەشت تا ناوەڕاستی مانگی دوانزە هاوردەكردنی هەنار قەدەغە دەكەین". 

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە" بەخۆشحاڵییەوە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عیراقیش هاوردەكردنی هەناری قەدەغەكرد لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكان، ئەم هەنگاوە بەگرنگ دەزانین و پاڵپشتییەكی باشی جوتیارانمانە". 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕێككارەكانمان بەردەوامی دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان. 

AM:09:12:23/10/2020