سبەی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی دەستپێدەکاتەوە

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی وادەی دەستپێکردنەوەی خۆپشاندانیان ڕایگەیاند و ڕاشیدەگەیەنن" كە ئەگەر ئەتانەوێت بایکوت بەردەوام بیت، سبەینێ شەممە 24/10/2020 لای پەروەردەی کەلار ئامادەبن".

 

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە ئەوە دەخەنەڕوو، لەژێر فشاری حزبی و حکومیدا هەوڵی شكاندنی بایكۆت دەدرێت، لەكاتێكدا سەرجەم بەڕێوەبەرەكان واژۆیان كردووە، كە بایكۆت دەكەن تا جێبەجێ‌ كردنی داواكانیان، بەڵام پەشیمان بوونەوە.

 

دەشڵێن" كە ڕۆژی شەممە 24 / 10/ 2020 کاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەین لەپێش پەروەردەی کەلار و جەخت دەکەینەوە لەسەر بایکۆتی هەموو جۆرێکی پڕۆسەی خوێندن و ناچینە ژێر باری هیچ فشارێکی حزبی و حکومی". 

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

مامۆستایانی سەربەرزی گەرمیان

 


سێ شەمە 20 / 10 / 2020 کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرەکانی ئامادەیی سنوری پەروەردەی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار ئەنجام درا بەداخەوە زۆرینەی بەڕێوەبەرەکان و بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان و کەلار لە جیاتی دابینکردن و داکۆکی لە مافەکانی مامۆستا، لەهەوڵی شکاندنی بایکۆتن لەژێر فشاری حزبی و حکومیدا. لەکاتێکدا سەرجەم بەڕێوەبەرەکان واژویان کردوە کە بایکۆتی پرۆسەی خوێندن دەکەن تا جێبەجێ کردنی داواکارییەکان بەڵام پەشیمان بونەتەوە لەژێر فشاری بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان و کەلار .

 


لەبەرئەوە ئێمە وەکو مامۆستایان جەخت دەکەینەوە لەسەر بایکۆتی هەموو جۆرێکی پرۆسەی خوێندن و ناچینە ژێر باری هیچ فشارێکی حزبی و حکومی .
داوا لەمامۆستایانی بەڕێز دەکەین پاڵپشت و هاوکارمان بن بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری چالاکیەکان بکەن .

 


ڕۆژی شەمە 24 / 10/ 2020 کاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەین لەپێش پەروەردەی کەلار

 


ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان



PM:12:50:23/10/2020