ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا داواكراوێکی پهكهكەی له هەرێمی کوردستان بەناوی ( فورات بۆتان ) دەستگیرکردووەو گواستۆتەوە بۆ ناو تورکیا.
میدیای فه‌رمی توركیا بڵاویکردۆتەوە" تیمه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی میت، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا لە باکووری عێراق و دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنی مانه‌وه‌ی فه‌رهاد تهكینهر به‌نازناوی "فورات بۆتان" كه گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه-یه و له لیستی داواكراوانی توركیایه، دەستگیریی کردووە و گواستراوەته‌وه توركیا."
میدیای تورکیا ژمارەیەک تۆمەت دەخاتە پاڵ و ئەو ئەندامەی پەکەکە لەوانە" فه‌رهاد تهكینهر به‌رپرسیاربووه له كوشتنی 14 سه‌رباز و برینداركردنی 56 سه‌ربازی دیكەی تورکیا لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە. رۆژی 17-12-2016 دوو پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه سه‌ربازی سوپای توركیایان ده‌گواستنه‌وه، دوای ده‌رچوونیان له بنكه‌ی مه‌شق و راهێنان له شارۆچكه‌ی مه‌لیك گازی سه‌ر به پارێزگای قه‌یسه‌ری، لەلایەن ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو کرانە ئامانج . له ئه‌نجامدا 14 سه‌رباز كوژران و 56 سه‌ربازی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
تاوەکو ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" هیچ راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی گەریلایەک بەناوی فورات بۆتان بڵاونەکردووەتەوە.