لە بارەی خوێندنی ئەهلیەوە
بەرپرسێکی تەندروستی هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید ی مناڵان، د. پشدەر عەبدوڵا، لە رێگای نووسراوێکە تەندروستی سلێمانی، ئاگاداردەكاتەوە كە زانیارییان پێگەیشتوە لە هەندێك لە خوێندنگە ئەهلییەكان درێژە بە خوێندن ئەدرێت بەبێ رەچاوكردنی هیچ رێنماییەكی خۆپارێزی.


لەو نوسراوەدا کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە هاتووە "کار بەوە گەیشتووە تەنانەت لە كاتی دەركەوتنی نیشانەی نەخۆشی پەتای وەرزی و كۆرۆناش منداڵەكان پشویان پێنادرێت و بەردەوام دەبن لە خوێندن".


د. پشدەر عەبدوڵا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتە کە ئەوان  لەگەڵ داخستنی هیچ خوێندنگەیەكدا نین، بەڵام بەمەرجی پابەندبون بە رێنماییەكانەوە.

 

دەربارەی ئەو مەرجانەی لە خوێندنگاکاندا هەبن، دەڵێت "دەبێت هەواگۆڕکێی تەواو هەبێت لە هۆڵەکانی خوێندن. منداڵان فێربکرێن دوای هەمو وایەنەک دەستبشۆن، کەوایە دەبێت دەستشۆرەکان زیاد بکرێت، هەروەها منداڵەکان فێری خۆپارێزی بکرێن وەک بەستنی ماسک و دەستنەدان لە دەموچاو".


هاتووشە "  دەبێت منداڵان لە هۆڵەکانی خویندندا بە دوری مەتر و نیوێک یان دومەتر دوربن لەیەکەوە".

 


PM:03:03:23/10/2020