ئێران سزای بەرپرسانی ئەمەریکا لە عێراق دەدات

وەک بەرپەرچدانەوەیەک بەرامبەر سزادانی باڵوێزی ئێران لە عێراق، ئیرەج مەسجدی لەلایەن ئەمەریکاوە، ئەمڕۆ ئێرانیش رایگەیاند هەموو ئەو ئەمەریکایانە سزادەدات کە لە عێراقن.

 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ هەینی رایگەیاند سزا دەخاتە سەر ئەو دیبلۆماسییە ئەمەریکیانەی لە عێراقن.

 


سزا ئێرانییەکان باڵوێزی ئەمەریکی و جێگرەکەی و قونسڵی گشتی لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە وەک بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بۆ دەکات.

 

 
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیب زادە لە لێدوانێکدا باڵوێزی ئەمەریکا لە بەغدا بەوە تۆمەتبار دەکات کە دەوری سەرەکی هەبوو لە هەماهەنگیکردن بۆ هێڕشە " تیرۆرریستەکانی ئەمەریکا لە عێراق و دەوری هەبووە لە کووشتنی قاسمی سلێمانیدا". 

 


ئەمەریکا لە کاتی سەپاندنی سزا بەسەر باڵوێزی ئێران، ئیرەج مەسجدی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو ژەنەراڵێکی سووپای پاسدارانەو دەوری گەورەی هەیە لەراهێنان و چەکدارکردنی میلیشیاکان.

 


PM:05:32:23/10/2020