سەرۆکی رێکخراوی کوردستانێکی سەوز بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

سەرۆکی رێکخراوی کوردستانێکی سەوز ، ئارارات مەجید بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

 

ئارارات مەجید زیاتر لە دە رۆژە تووشی کۆرۆنا بووەو شەوی رابردوو  لە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەستدا.

 

ئارارات مەجید، یان ئارارات زەردەشتی ناوی ( ئیبراهیم مجید)ەو لە دایکبووی ١٩٥٠ یەو، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوزەو لەساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە 
خزمەتێکی بێ وێنەی سروشتی کوردستانی کردووەو لە دەیان چالاکی جۆراو جۆری ژینگەییدا بەشداری کردووە.

 



AM:09:43:24/10/2020