لە رۆژئاوای کوردستان زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکرێت

هەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان دەرەنگ دەرکەوت، بەلآم ماوەیەکە بە خێرایی ژمارەی تووشبوون و گیان لە دەستدان لە هەڵکشاندایەو، لە ٢٤ کاتژمێردا زۆرترین ژمارەی تووشبوون تۆمار کراوە.

 

دەستەی تەندروستی رۆژئاوای رایگەیاند، تەنها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٣٨ کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بووە، بەمەش ژمارەی تووشبوان بەرزبۆتەوە بۆ ٣ هەزارو ٦٢٥ تووشبوو.

 

هەروەها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا پێنج تووشبوو گیانیان لە دەستداوە، بەمەش ژمارەی تووشبوان بەرزبۆتەوە بۆ ١٠٩ حاڵەت.

 

ژمارەی ئەو کەسانەی لە دوێندا چاکبوونەتەوە حەوت تووشبووە، بەمەش ژمارەی چاکبووان بەرزبۆتەوە بۆ ٦٦٥ چاکبووە کە نەخۆشخانەیان جێهشتووە.



PM:01:03:24/10/2020