دوو پەرلەمانتاری گۆڕان رایدەگەیەنن" پێویستە ھەموو ئەو ٤٠ کەسەی ناویان لە ساختەکاری وەسڵی گومرگی فافۆندا ھاتوە دەستگیر بکرێن و بدرێن بە دادگا".
هەریەكە لە عەلی حەمە ساڵح و دابان محەمەد، ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئاشکرایانکردووە، تاوەکو ئێستا ٤٠ کەس لە ساختەکاری وەسڵی فافۆندا ناویان ھاتوە، وەسڵی گومرگیان ساختە کردوەو بەبێ گومرگ فافۆنیان بردوەتە دەرەوە، کە گومرگی فافۆن بۆ ھەر تەنێک ٢٥٠دۆلارە.
ئاماژە بەوەشدەکەن" ژمارەیەکی کەمیان فەرمانی دادگایان بۆ دەرچوە و بەشێکی فەرمانەکەش جێبەجێ نەکراوە، ھەرکەسێک لەم دۆسیەدا ناوی ھاتبێت لە ھەر پۆست و بەرپرسیاریەکدابێت، پێویستە دادگا سەروەر بێت و لە دادگایەکی دادپەروەرانەدا دادگایی بکرێت".
ئهو دوو پهرلهمانتاره باس لهوهشدهكهن، نابێت ھیچ بەرپرسێکی حیزبی و ئەمنی، بە ھەرەشەکردن و چاوسورکردنەوە لە دادوەران یان کەسی دیکە، کار بۆ داخستنی ئەم دۆسیە و دەربازکردنی تۆمەتباران بکات، ئێمە چاودێری وردی ئەم دۆسیە دەکەین.
ئاماژه بهو بارانهش دهكهن كه لهمهرزى پهروێزخان دهستیان بهسهرداگیراوهو دهڵێن" ھاوتا لەگەڵ ئەمانەدا، ھەموو ئەوانەش لەپشت قاچاخیەکانی مەرزی پەروێزخانن پێویستە بدرێنە دادگا، ٨٦ بارھەڵگر دەستبەسەرکراوە، ئێستا ھەوڵێک ھەیە ئەو بارانەی کێبڵو فەرشو ئۆتۆمبێلن ئازادبکرێنو نەدرێنە دادگا".