بەرزترین حاڵەتی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا

ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣٣٥ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا پێنج هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٣٣٥ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا ٥٦٢ هه‌زار و ٧٠٥ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٤٥٠ هه‌زار و ٨٩١ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ٣٢ هه‌زار و ٣٢٠ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات چوار هەزارو ٩٥٢ كەس لە توشبوانی كۆرنا بارودۆخیان خراپە و لەئێستادا لەژێر چاودێری ووردان". 

PM:04:15:24/10/2020