ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنێكی پەرلەمان دەكەن

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ٥٠ پەرلەمانتار داوایان كرد لێكۆڵینەوە لە دانیشتنی پەرلەمان لە رۆژی ١٠ی ئەم مانگە بكرێت كە تیایدا دەنگ لەسەر دیاریكردنی بازنەكانی هەڵبژاردنەكاندرا. 

 

كاوە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بە (سپی) راگەیاند" ئەمڕۆ (١٠/٢٤)، بەپێی مادەی(١٣٥) ی پەیڕەوی ناوخۆ ، دوای کۆکردنەوەی ئیمزای (٥٠) پەرلەمانتار ، تانەمان لەدەنگدانی دانیشتنی رۆزی ( ١٠/١٠) دا کە پێمانوایە بەبێ بوونی نیسابی یاسایی، دەنگ لەسەر پێوەری دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن لەپرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنحومەنی نوێنەران درا".

 

ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد، داواکاری و ئیمزاکانمان پێشکەشی (محەمەد حەلبوسی) سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرد و داوامانکرد کە لیزنەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو مەبەستە پێکبهێنێت، ئەویش بەڵێنی-دا کە بە شێوەیەکی رەسمی لێکۆڵینەوە بکەن و وەڵاممان بدەنەوە.



PM:04:50:24/10/2020