بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئێران دەهەژێنێت

ئەمڕۆ ٢٤ی تشرینی یەکەم  بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگاکانی  تاران، قەزوین و هەمەدان لە ناوەندی ئێرانی هەژاند.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، کاتژمێر ٣:٤ دەقیقەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەك پارێزگاکانی تاران، قەزوین و هەمەدان لە ناوەندی ئێرانی هەژاند.

 

ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن، بوومەلەرزەكە بە گوڕی ٥.٤ پلە بووه‌، هاوکات قوڵایی بومه‌له‌رزه‌كه‌ ١٠ كیلۆمه‌تر بووه‌ له‌ ژێر زه‌ویدا، ناوەندی بوومەلەزرەکە پارێزگای قەزوین بووە و لە رۆژئاوای پارێزگای تاران و هەمەدانیش بوومەلەرزەکە خەڵکی پەرێشان کردووە.

لەبارەی زیانە مادی و گیانییەکانی هیچ هەواڵ و زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە. 



PM:05:28:24/10/2020