وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ شه‌ممه حه‌وت توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه".
یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، لە راگەیاندنی ئەمڕۆیدا ئاشکرای کرد کە كۆی گشتی ئه‌و تووشبوانه‌شی له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون، ٢١٣ توشبووە كه ١٨٦ تووشبویان ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت.
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ٤٣ توشبوی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، ٢٦ تووشبوش له‌ژێر ئامێری cepap دان، توشبویه‌كیش له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردایه.
هەروەها تیایدا هاتووە ١٢ تووشبوش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا، ٧ تووشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا ئێستا ٦٤ هه‌زار و ٤٢ توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، ٣٩ هه‌زار و ٦٦١ كه‌س چاكبونه‌ته‌وه، دو هه‌زار و ٢٨٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.