بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌رێگه‌ی یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزه‌وه، تا كۆتایی ئه‌مساڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین ده‌كرێت.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی رایگه‌یاند " لیژنه‌كه‌یان له پێویستی هاوڵاتیان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌كانیان به بێ دواكه‌وتن تێده‌گات، حكومه‌تیش بودجه‌یه‌كی بچوكی له‌ژێر ناونیشانی پڕۆژه‌یاسای كورتهێنانی دارایی پێشكه‌ش كردوه".
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "چاوه‌ڕێی حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه كاری جدی بكات بۆ زیادكردنی داهات، یه‌كه‌م مه‌رجیش بۆ ئه‌وه‌ی كه یاسای قه‌رزمان په‌سه‌ندكردوه، ئه‌نجامدانی چاكسازی بوه".
ئەحمەد سەفار ئەوەشی ئاشکراکرد، لیژنه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت میوانداری وه‌زیری دارایی بكات، بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی حكومه‌ت له‌باره‌ی دابینكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان وه‌ربگرن، چونكه به‌رده‌وامیدان به قه‌رزكردن مه‌ترسی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتو دروستده‌كات.
ئه‌حمه‌د سه‌فار باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌ت بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگه‌كانی داهاتو پێویستی به 20 ترلیۆن دینار هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه، پێشبینیشدهكهن، له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا یاسای قه‌رز تێپه‌ڕێت.
سه‌باره‌ت به‌دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، موچه تا كۆتایی ساڵی 2020 به یاسای قه‌رزكردن ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت بودجه‌ی ساڵی 2021ی پێشكه‌ش نه‌كردوه، هه‌رچه‌نده یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت له 15-10ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی هه‌مو ساڵێك پێشكه‌ش بكرێت".
مانگی رابردو حكومه‌تی عێراق، دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌هۆی نه‌بونی پاره‌وه، بۆ نزیكه‌ی 15 رۆژ دواخست، تا ئێستاش هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/10)ی ئه‌مساڵ دیارینه‌كراوه، له‌كاتێكدا مانگانه له 16ی هه‌مو مانگێك دابه‌شكردنی موچه ده‌ستیپێده‌كرد.