نێچیرڤان: موزایەدەی سیاسی لەبەردەم تەلەفزیۆن قبوڵ ناكەین

دوابەدوای پرسیاری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەسەر داهات‌و بڕی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان لە وەفدەككەی حكومەتی كار بەڕێكەری هەرێم، نێچیرڤان بارزانی لەوەڵامدا رایگەیاند "بەهیچ جۆرێك موزایەدەی سیاسی لەبەردەم تەلەفزیۆندا قبوڵ ناكەین".
پاش پرێزنتەیشن‌و روونكردنەوەی د.ئامانج‌و ئاشتی هەورامی، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان داوای ئاشكرا كردنی داهاتی نەوتی كرد، سەرۆكی حكومەتی كاربەِێكەری هەرێم نێچیرڤان بارزانی (بەزمانێكی تاڕادەیەك هەڵچونەوە) وەڵامی دایەوەو وتی "گفتوگۆكردن‌و پرسیاركردن ئسوڵی خۆی هەیەو ئێرە جێگەی موزایەدەی سیاسی نیە لەبەردەم تەلەفزیۆن".
هاوكات سەرۆكی پەرلەمانیش یوسف محەمەد بۆ هێوركردنەوەی گفتوگۆكان‌و بەڕێوەبردنی كۆبوونەوەكە ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە ئارامی كۆبوونەوەكە رابگیرێت‌و وشەی "قبوڵكردن" بەكار نەهێنرێت‌و هەركەسەو پرسیاری خۆی بكات.



PM:12:23:04/06/2014