لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی باشوری عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە خۆپیشاندان لە شارەکانی بەغداو باشووری عێراق دەستیپێکردەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، لە كاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممەوە خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندان دەستیپێكردووەتەوە.
ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه شه‌قامی ئه‌بو نه‌واس داخرا كه له هۆتێل فه‌له‌ستین ده‌ست پێده‌كات به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریر و شه‌قامی ره‌شید ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها هه‌ردوو پردی سنه‌ك و شه‌هیدانیش له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه داخراوه.
خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی عێراق لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كاریانکرد، بەهۆی دروستبوونی پێكدا هەڵپژانیش لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، کە تیایدا زیاتر له پێنج هه‌زار خۆپیشانده‌ر كوژران و زیاتر لە ٢٤ هه‌زاری تریش برینداربوون و دواجار حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.