محەمەد شێخ وەهاب تۆمەتبار بە ساختەکردنی وەسڵی گەرمیان دەستبەسەر کرا



ئەمڕۆ دوای ئه‌وه‌ی محه‌مەد شێح وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان چووە بەردەم دادگای گەرمیان بە تۆمەتی ساختەکردنی وەسڵی گومرگی گەرمیان، بە فەرمانی دادوەر راگیراوە.


بەپێی زانیاریەکانی " سپی " بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە، محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان، چوەتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان و خۆی رادەستی پۆلیس كردوەو، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاردراوە بە راگرتن و هێشتنەوەی لای پۆلیس".


پێش خۆ رادەستکردنی دادگای گەرمیان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاگادار کردەوە کە پێویستە لەو ئەو کەیسە ئەو ئەندامەنی ئەنجومەنی پارێزگا ئامادەی لێکۆڵینەوەی دادگای گەرمیان بێت.


رۆژی ١٠ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠ دادگای لێكۆڵینەوەی خانەقین/قۆرەتو، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دو كەس دەركرد، یەكیان محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان و ئەوی دیكەش كاسبكارێك بو، كە بەپێی ماددەی (٢٨٩)ی یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتباركرابون بە ساختەكردنی وەسڵی گومرگی، كە بەپێی ئەو ماددەیە هەركەسێك لەسەری ساغبێتەوە كە كاری ساختەكاری لە نوسراوی دامودەزگاكانی دەوڵەت كردوە، بە١٥  ساڵ زیندانی سزا دەدرێت.
 


PM:07:53:25/10/2020