فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی گوندێکی سنووری ئاکرێی كرد

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی ژمارەیەک گوندی له‌ سنوری قه‌زای ئاكرێ كرد.
 
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەختی بۆردوومانی گوندی ئامادای کانی تۆزێی سەر بە ناحیەی دینارتەی سنووری قه‌زای ئاكرێیان کرد. 

تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە، به‌ڵام بۆردومانه‌كه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.

ئێوارەی ئەمڕۆش لە نزیک گوندی بامشمشی سەر بە ناحییەی دینارتەی سنووری قەزایی ئاکرێ، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پێشمەرگە و گەریلادا دروست بوو، کە لەشەڕەکەدا ئاڕ بی جی بەکارهاتبوو، بەڵام  ھیچ زیانێکی گیانيی نەبوو.

PM:11:35:25/10/2020