نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئەمرۆ دوو شەممە ٢٦ ی تشرینی یەکەم نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوەوە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینیان بەخۆوە بینی.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بە ٤١ دۆلار و ٣٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستندا بە ٤٢ دۆلار بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٣٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستندا بە ٣٩ دۆلارو ٨٥ سەنت بوو.

 

هۆکارێکی دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەو هەڵکشانەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆناوەیە لەسەرتاسەری جیهان، کە کاریگەری لە جووڵەی بازاڕی جیهانی و لە نێویاندا نەوتیش کردووە. 

 

 



AM:08:53:26/10/2020