رۆژێک پشووی فەرمی لە هەرێم راگەیەندرا

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، بڕیارە رۆژێک پشوو لە هەرێم رابگەیەندرێت.

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام. 

ساڵانە لە رۆژی ١٢ی ربیع الاول، لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی فەرمی بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەرچەندە حکومەتی هەرێم تا ئێستا هیچ راگەیاندنێکی فەرمی دەرنەکردووە.

 

رۆژی ١٧ی ئەم مانگە، لە کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر و لیژنەی مەراسیمی خوێندنەوەی مەولود لەو شارە بڕیاردرا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستی گشتی، مەراسیمی یادی لە دایکبوونی پەیامبەری ئیسلام بەڕێوەنەچێت.

هەر ئەمڕۆش هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر رایگەیاند" له ‌هه‌ر حاڵه‌تێكی پرسه‌ و ئاهه‌نگ گێڕان له‌ ماڵان و له ‌شوێنێكی گشتی ئه‌وا پێبژاردنیان پێده‌كرێت به‌ دوو ملیۆن دینار".



PM:01:21:26/10/2020