دوو كۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بوونە قوربانی
دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار بوون.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆی هەنگاو، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە و کۆڵبەرێک بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی باست محەمەدی خەڵکی نەنۆڕی بانە ڕانی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ ناوەندە دەرمانیئیەکانی ئەو شارە گوازراتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، هێزە چەکدارەکانی ئیران لە بەرزاییەکانی قەندیل لە سەر سنووری پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی حەمید ئەحمەدی بە سەختی بریندار بووە.
PM:01:48:26/10/2020