نزیكەی شەش هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا له ئێران تۆماركرا
ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣٣٧ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی شەش هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە".
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا پێنج هه‌زار و ٩٦٠ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٣٣٧ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
وتیشی" تا ئێستا ٥٧٤ هه‌زار و ٨٥٦ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٤٥٩ هه‌زار و ٢٥٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ٣٢ هه‌زار و ٩٥٣ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، هاوکات چوار هەزارو ٨١٠ كەس لە توشبوانی كۆرنا بارودۆخیان خراپە و لەئێستادا لەژێر چاودێری ووردان".
PM:05:01:26/10/2020