بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تووشی کۆرۆنا دەبێت

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، د. سەباح هەورامی تووشی کۆرۆنا بوو.

 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا، د. سەباح هەورامی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا راگەیاندو، نووسیوویەتی " بەرێزان و خۆشەویستان، لە ئێستادا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم، سوپاس بۆ هەواڵ پرسیتان و خەمخۆریتان، بە هیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەکتان، سەلامەتبن".

 

پێشتر ناوبراو رایگەیاندبوو کە بەرکەوتەی لەگەڵ تووشبوویەکی کۆرۆنادا هەبووە.

 


PM:09:00:26/10/2020