وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوێنێوە ٨ توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و چوار كەسیش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، یاد نه‌قشبه‌ندی، له‌خشته‌یه‌كدا ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردوه‌و رایگەیاند" له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردودا، ٨ توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه".
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، ٢٤ توشبووی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، ٢٨ توشبووش له‌ژێر ئامێری cepap دان، چوار توشبووش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لەهەرێم گەیشتوەتە ٧٠ هەزار و ١٥٥ توشبوو، تا ئێستاش ٤٠ هەزار و ٤٣٤ توشبوو چاکبوونەتەوە و ٢٧ هەزار و ٣٨٤ توشبووش لەژێر چارەسەردان و دوو هەزار و ٣٧٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.