نوێنەرانی یەکێتی لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کە سێ کەسن لە کۆی ئەنجومەنەکە کە پێنج ئەندامە ئاگایان لە بەیانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم نییە کە پەکەکە تۆمەتبار دەکات بە تێکدانی ئاسایشی هەرێم.
لە روونکردنەوەیەکدا بەناوی وته‌بێژێك له ئەنجومه‌نی ئاسایش ( سێ ئەندامی یەکێتی دەگرێتەوە لە پێنج ئەندامەکە ) رایگەیاند " ئەنجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له پێنج ئەندامی سه‌ره‌كی كه بریتین له راوێژكاری یٔه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌رۆكی ده‌زگای یٔاسایشی هه‌رێم، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن، و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه. له‌م پێنج یٔهندامه، سێ ئەندامیان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن و ته‌نها دوو یٔهندامیان پارتین".
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە " دوای پرسیار كردن له هه‌رسێ ئەندامه باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ركه‌وت كه به‌رپرسانی یه‌كێتی به هیچ جۆرێك ئاگاداری یٔۆپه‌راسیۆنی له‌م جۆره نین كه رۆژی ٢٦\١٠\٢٠٢٠ له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌ك به ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه".
لە کۆتایی راگەیاندنەکەدا دەڵێن "بۆیه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له پشكی یه‌كێتی، ئه‌م به‌یاننامه‌یه و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی تری له‌م چه‌شنه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ره‌د ده‌كه‌نه‌وه، به هه‌ندی وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن، چونكه ئاگاداری روداوی له‌و جۆره نین كه له هه‌رێم روویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نێكه‌وه راگه‌یه‌ندراو بڵاو بكرێته‌وه كه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی، ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی پرس و ڕایان پێ نه‌كرابێت".