نوێترین زانیاری لەسەر تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٤٣ ملیۆن و ٧٧٧ هەزار حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٣ ملیۆن و ٧٧٧ هەزار و ٨٥٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەک ملیۆن و ١٦٤ هەزارو ٥٢٠ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٣٢ ملیۆن و ١٨٢ هەزار و ٥٦٨ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا هەشت ملیۆن و ٩٦٢ ههزار و ٧٨٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا ملیۆنێک و ١٥٦ هەزار و ١٤٩ توشبوو لە وڵاتەدا تۆمارکراون.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەریهەڵدا.
AM:09:16:27/10/2020