لیرەی تورکی نزمترین نرخی خۆی تۆمار کرد



ئەمڕۆ ٢٧ ی ئۆکتۆبەر لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی نزمترین نرخی خۆی تۆمار کرد.


میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ سێ شەممە یەک دۆلار ئەمەریکی بە ٨ لیرەو ١ قرووش بوو، هەر بەم پێیە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ٨١٥ لیرەی تورکی لە بازاڕەکانی دراوی تورکیادا مامەڵەی پێوەدەکرێت. 



ئەو میدیا جیهانیانە دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبونی متمانەی هاوڵاتیانی تورکیا بە دراوی وڵاتەکەیان، ھاوکات ناجێگری دۆخی سیاسی و ئابوری وڵاتەکە و گرژییەکانی تورکیا لە پەیوەندییەکانی دەرەوەیدا بە تایبەت لە دەریای ناوەڕاست و دەستوەردانی لە کێشەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا.


PM:04:18:27/10/2020