لە ئێران لە ٤ خوولەکەدا کەسێک بە کۆرۆنا دەمرێت
شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا رووی لە ئێران کردووەو ژمارەی گیان لەدەستدان و تووشبوون مەترسیدارن، لەهەر ٤ خوولەکدا کەسێک بە کۆرۆنا دەمرێت.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٦شەش هەزار و ٦٩٨ حاڵەتی نوێی تووشبون بەکۆرۆنا دەستنیشانکراون، لەهەمانکاتدا ٣٤٦ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەدوێنێوە ٦ هەزار و ٦٩٨وشبووی نوێی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تۆمارکراون، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە ٥٨١هەزار و ٨٢٤ حاڵەت.
هەروەها هاتووە ٣٤٦ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەمەش کۆی گشتی گیان لەدەستدان گەیشتوەتە ٣٣ هەزار و ٢٩٩ کەس.
PM:06:13:27/10/2020