فڕۆکەکانی تورکیا گوندێکی ناحیەی دینارتەیان بۆردومان کرد
ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەکانى تورکیا سنوورى دینارتەیان لە ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد و ئەوەش ترسی لای هاونیشتمانییانی ئەو ناوچانە دروستکردووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا بۆردوومانی گوندی ئامادە-یان لە سنووری شارەدێی دینارتە لە شارۆچکەی ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد.
تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردومانەی فڕۆکەکانی تورکیا ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ترسی لای هاونیشتمانییانی ئەو ناوچەیە دروستکردووە.
PM:08:09:27/10/2020