تەندروستی سلێمانی ئامارێکی نوێی توشبوون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی هەشت تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 

بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە، ئەمڕۆ، ٢١ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون. 

ئەوەش ئاشکراکراوە، تائێستا ٢١١ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٨٣ کەسیش لە ژێر ئۆکسجیندایە.
 
هاوکات ئەمڕۆ ١٤ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە و هەشت توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
 
 


PM:10:31:27/10/2020