رەغدی کچی سەدام لەبارەی پەیوەندی نهێنی خۆی و محەمەد بن سەلمان قسە دەکات

ڕەغدی کچی سەدام حسێن، سەرۆكی پێشوتری عێراق و رژێمی بەعسی روخاو پەیامێكی سەبارەت بە پەیوەندی نهێنی خۆی و محەمەد بن سەلمان بڵاوکردەوەو دەڵێت" هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ شازادەی سعودیەدا نییە".

 

رەغد سەددام حسێن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی سعودیەدا نییە، بەمەبەستی پێكهێنانی جوڵانەوەیەکی سیاسی تایبەت بە سوننەکانی عێراق".

 

پەیامەکەی ڕەغدی كچی سەدام لە کاتێکدایە، ماوەیەک پێش ئێستا دەنگۆی بوونی (پەیوەندی نهێنی) لە نێوان رەغدی کچی سەدام حسێن و محمد بن سەلمانی شازادەی سعودیە بڵاوکرایەوە، کە بەنیازن جوڵانەوەیەک پێكبهێنن بەمەبەستی هاندانی سوننەکانی عێراق بۆ ئەنجامدانی شۆڕش و دەرهێنانی عێراق لە ژێر دەستی ئەجێنداکانی ئێران.



PM:11:31:27/10/2020