سەرکردایەتیەکی یەکێتی: ئەم حکومەتە نە هی میللەتەو نە لە خزمەتی میللەتیشدایە

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند " ئەم حكومەتی هەرێمەی ئێستا نە هی میللەتە و نەلە خزمەتی میللەتیشە".

 
شادمان مەلا حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی" حكومەتی هەرێم بەهەموو شێوەیەك غەدر لە خەڵك دەكات و خزمەتی ناكات  لە هەمو سێكتەرەكانیش فەشەلی هێناوە، هەمیشە ئەوە بوچونمە كەوا یەكێتی هەتا رۆژێك ئەم حكومەتە جێ بهێڵێت قازانجیەتی و مانەوەی هەمیشە لە زەرەریەتی".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەم حكومەتی هەرێمەی ئێستا "نە هی میللەتە و نەلەخزمەتی میللەتیشە، هەركاتێكیش دەسەڵات بوە ئامرازێك بۆ چەوسانەوەی خەلك كەواتە دورە لە نوێنەرایەتی كردنی میللەت".

پەیوەندی پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی دامودەزگاکانی هەرێم رۆژ بەرۆژ خراپتر دەبێت، پارتی مامەڵە لەگەڵ بەشێکی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی ناکات، هەروەها لە زۆر پرسدا بەشداری بە نوێنەرانی یەکێتی ناکات، ئەمەش بۆتە هۆی لێکترازاندنی پەیوەندی زیاتری ئەو دووحیزبە. 

 


AM:09:26:28/10/2020