گۆڤاری شارل ئیبدۆی فەرەنسی کە گۆڤارێکی کاریکاتێری وکۆمیدی ولآتی فەرەنسایە، بابەتی سەرەکی ئەمڕۆ چوارشەممەی گۆڤارەکە کاریکاتێرێکە لەسەر ئۆردوغانی سەرۆکی تورکیا.
لەو کاریکاتێرەدا ئۆردوغان وەک کەسێکی " شەهوانی" لە بارێکدا دەردەکەوێت کە تەماشای جەستەی ئافرەتێکی مەیگێڕ دەکات.
ئەم بابەتەش بەشێکە لە شەڕی نێوان سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکی تورکیا کە ماوەیەک لە نێو میدیاکانەوە دەستیپێکردووەو شۆڕبۆتەوە بۆ ناو خەڵک.
گۆڤاری شارل ئیبدۆ کە کاریکاتێری و کۆمیدیەو لەسەر پرسەکانی کۆمەڵگا بە کۆمیدی کاریکاتێر بڵاودەکاتەوە، سێجار رووبەڕووی هێرش بۆتەوە لە ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٥ ساڵی ٢٠٢٠، توندترینیان هێرشی ساڵی ٢٠١٥ بوو کە لەلایەن چەند توندرەوێکی ئیسلامییەوە هێرشکرایە سەری ١٢ قوربانی رۆژنامەنووس و هونەری لێکەوتەوە، لەگەڵ کوژرانی ٣ هێرشبەرەکە.
گۆڤارەکە لە ساڵی ١٩٧٠ ەوە دامەزراوەو ئۆفیسی سەرەکی لە پاریسەو گۆڤارێکی چەپڕەوە، لە ساڵی ١٩٨١ تا ١٩٩٢ راوەستاوەو دواتر دەستی بە دەرچوون کردۆتەوە.