سەرۆکی پەرلەمانی ئێران تووشی کۆرۆنا دەبێت

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف رایگەیاند تووشی کۆرۆنا بووە.

 
قالیباف لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پۆستێکدا نووسیوویەتی" دوای تووشبوونی هاوڕێیەکم بە کۆرۆنا منیش پشکنینم کردووەو ئەنجامەکەی بە پۆزەتیڤ دەرچووە ".

 
ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش رایگەیاند کە سەرۆکی پەرلەمان خۆی کەرەنتینە کردووە، لە شوێنی کەرەنتینەکەیەوە کارەکانی رادەپەڕێنێت.


تا ئێستا حاڵەتی تووشبوونی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە ٥٨١ هەزار و ٣٣ هەزار گیان لە دەستدان. ئێران لە رووی تووشبوون و گیان لەدەستداوەنەوە لە پلەی سێهەمدایە.

 


AM:11:28:28/10/2020