ئامارێکی نوێی توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا

خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ٢١٦ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون".

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١٦ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون، كه‌ ١١٩ له‌ ڕه‌گه‌زی نێرن و ٩٧ له‌ ڕه‌گه‌زی مێن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا شەش توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، چوار توشبووى ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە. 

بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا چوار هەزارو ١٥٤ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ١١٩ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٦٩٣ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 


PM:01:02:28/10/2020