لە ئێران ڕێژەی توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لەرۆژێکدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد
تەندروستی ئێران تۆماركردنی زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی تووشبوون و ٤١٥ حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا شەش ههزار و٨٢٤ كهس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٤١٥ تووشبووش گیانیان لهدهستداوه".
تا ئێستادا ٥٨٨ هەزار و ٦٤٨ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٣ هەزارو ٧١٤ كەس گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەردا پێنج هەزار و ١٢ کەس باری تەندروستییان ناجێگیرە، هاوکات چوار ملیۆن و ٨٢١ ههزار و ٦٨١ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئهنجامدراوه.
PM:04:41:28/10/2020