ژووریی ئۆپراسیۆنەکانی گەرمیان شەش بڕیاری دەرکرد

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی گەرمیان کەمێک لەمەوبەر دوای کۆبوونەوەی ژوورەکە شەش بڕیاری دەرکرد کە هەموویان رێوشوێنن بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کارەبا.


دەقی راگەیەنراوەکە:

 
ڕێوشوێنی نوێ بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگیرێتەبەر..

ئەمڕۆ (٢٨ی تشرینی یەكەم) بە سەرپەرستی جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆكی ژور و بە ئامادەبونی ئەندامانی، ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا تیایدا باس لە گرتنەبەری رێوشوێنەكانی خۆپارێزی و ھەنگاوەكانی بەرەنگاربونەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا.

لە كۆبونەوەكەدا، ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان پابەندی خۆی پیشاندا بە جێبەجێكردنی بەیانی ژمارە (٥٢) ی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەگەڵ ئەوشدا جەختی لە گرتنەبەری ئەم رێوشوێنانەی لای خوارەوە كردەوە.

١. جەختكردنەوە لە خۆپارێزی تەواو، بە جۆرێك پابەندكردنی ھاوڵاتیان لەشوێنە گشتیەكان و تەواوی فەرمانبەران و كارمەندان لە فەرمانگە حكومیەكان بە بەكارھێنانی دەمامك و رەچاوكردنی دوری نێوان.

٢. ھەڵمەتی ھۆشیاری بەرفراوان لە رێگەی دەزگاكانی راگەیاندن و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینی ئەنجامبدرێت بۆ خۆپارێزی لەلایەن ھاوڵاتیانەوە.

٣. بڕیاردرا لیژنە تایبەتمەندەكان گەڕان و چاودێرییەكانیان چڕ بكەنەوە و رێكارەكانی خۆپارێزی لە بازاڕ و تەواوی شوێنكارەكان لەلایەن كاسبكاران و خاوەنكارەكانەوە بگیرێتەبەر.

٤. چاودێریكردنی ناوەندەكانی خوێندن و باخچەی ساوایان و قوتابخانە ئەھلیەكان و پابەنكردنیان بە گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی.

٥. گرتنەبەری رێكاری خۆپارێزی لە مزگەوتەكاندا بەجۆرێك موسڵمانان پابەند بن بە خۆپارێزی.

٦. جەختكردنەوە لە رێگەنەدان بە دانانی پرسە و ئەو بۆنە كۆمەڵایەتیانەی قەرەباڵغی دروستدەكات.

 


PM:08:38:28/10/2020