تەندروستی سلێمانی دۆخی کۆرۆنای ئەمڕۆ چوار شەممەی راگەیاندو ئاشکرای کرد کە ٨ تووشبوو بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی د. یاد نەقشبەندی رایگەیاند کە ٢٦ تووشبووی نوێ داخلی نەخۆشخانەکراون، هەروەها ٢٥ تووشبووش چاکبوونەتەوەو لە نەخۆشخانە دەرچوون.
نەقشبەندی ئەوەش دەخاتەڕوو کە ٨ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە، ئەمە جگە لەوەی کە ٢٧ تووشبوون لە ژێر ئامێری cpap دان، هەروەها ٤٢ نەخۆشیش لە ژێر چاودێری چڕدان.
وتەبێژی تەندروستی ئاشکراشی کرد کە ٢٠٤ نەخۆش لە نەخۆشخانە ماون.