ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە فێستیڤاڵی هەنار بۆ بەرهەمە خۆماڵی و كوردییەكان لە شاری هەڵەبجە دەستپێبکات.

 

ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە فێستیڤاڵی هەنار و پایز بەڕێوەدەچێت و لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم هاوڵاتیانی هەرێم بەشداری لەو فێستیڤاڵەدا دەكەن كە بڕیارە تا ڕۆژەكانی 29 – 30 – 31 /10/ 2020 بەردەوامبێت.

 

لە فێستیڤاڵەكەدا بەرهەمە خۆماڵیەكانی هەڵەبجە و ناوچەكانی سەر بەو پارێزگایە دەخرێنە بەردەم هاوڵاتیان و لە ناوچەكانی دیكەی دەرەوەی هەڵەبجەش بەشداربوو هەیە.

 

فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە، فێستیڤاڵێكی ساڵانەیە و لە وەرزی پایزدا بە نمایشكردن و خستنەڕوی بەروبومی خۆماڵی و چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت و هاوڵاتیانی سەرانسەری هەرێمی كوردستانیش بەشداردەبن.



AM:09:40:29/10/2020