جیهان.. ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتە ٤٤ ملیۆن كەس
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٤٤ ملیۆن و ٧٧٤ هەزار حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٣ ملیۆن و ٧٧٤ هەزار و ٧٦٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەک ملیۆن و ١٧٩ هەزارو ٢٢٥ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٣٢ ملیۆن و ٧٢٧ هەزار و ٥٩٨ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، عێراق لە ریزبەندی زۆرترین ژمارەی توشبووانی پەتاكەدا پلەی حەڤدەهەمینی گرتوە و تا ئێستا ٤٦٣ هەزار و ٩٥١ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٠ هەزار و ٧٧٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٩١ هەزار و ١٠ كەسیش چاكبونەتەوە.
AM:10:02:29/10/2020