لە شاری دهۆک ٣١٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

ئەمڕۆ تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٣١٢ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٣١٢ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ١٠ هەزار و ٣٨١ هاوڵاتی ئێستاش ١١ هەزارو ٢٩٨ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

PM:01:51:29/10/2020